کاوان

 
لەو شوێنەی کە ژینگە دۆستی و داهێنان، پێکەوە چارەسەرەکانی سبەینێ دابین دەکەن.

 

ئێمە چی دەکەین

ئێمە چارەسەری پاکەتکردنی ئاست بەرز بۆ بەرهەمە بەنرخەکانتان بەرهەم دەهێنین.
بە سوود وەرگرتن لە دە ساڵ بەرزکردنەوەی بەهای پاکەتکردن، لێرەین بۆ خزمەتکردنی کارەکەت.  بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی بیرۆکەی داهاتووتان دەکەین.
 
جا چ پاکەتکردنی ژینگە دۆست بێت یان یارمەتیدانی کارسازان لە دۆزینەوەی چارەسەری پاکەتکردنی داهێنەرانەی داهاتوویان.
کۆمپانیای کاوان پشتبەستە بە گۆڕینی كاغەزی ژینگە دۆست بۆ بەرهەمێکی نایاب. ئێمە چارەسەری پاکەتکردن دادەڕێژین کە کاڵاکان دەپارێزێت. ئاسانکاری و دڵنیایی دەداتە بەکاربەر. لە هەمان کاتدا، گرنگی بە ژینگە پارێزی دەدەین بە دوبارە بەکارهێنانەوە و کەمکردنەوەی پاشماوەکان بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی گەشاوە تر.
لەگەڵ پێشکەوتنی جیهان، تەکنەلۆژیای نوێ سەرهەڵدەدات. ئێمە پابەندین بە بەشداریکردن لە جیهانێکی باشتر، سەلامەتتر و تەمەن درێژتر. خۆشگوزەرانی کڕیارەکانمان و کارمەندەکانمان و کۆمەڵگاکەمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

چۆن ئەنجامی دەدەین

بەها سەرەکییەکانمان

سەلامەتی
لە سەرووی هەمووشیانەوە خەمی سەرەکیمان خۆشگوزەرانی تاکەکانە. ئێمە ئاگاداری یەکتر دەبین بۆ ئەوەی دڵنیابین هەمووان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە ماڵەوە.
بەهاکان
ئێمە ڕوونی پراکتیزە دەکەین، یەکگرتوویی دەپارێزین و لە هەموو کارەکانماندا بە ڕێزەوە مامەڵە دەکەین. ئێمە کەلتورێک لە خۆ دەگرین کە بە کراوەیی و لێپرسینەوە ناسراوبێت.
بەڕێوەبردن
ئێمە ڕۆڵی خۆمان وەک چاودێرێک بە ئاکاری بەرزەوە و بە جددی وەردەگرین. ئامانجمان ئەوەیە کە هەموو شتێک لە دۆخێکی باشتردا بۆ نەوەکانی داهاتوو بەجێبهێڵین.
بایەخی کڕیار
ئێمە پابەندین بە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی بە کڕیارەکانمان داوە بەوەی کە بەردەوام بین لە پیشەگەری و نوێکاری لە کارەکانماندا.

ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنی

[email protected]

ناونیشانی کارگە

ناوچەی پیشەسازی باشوور، تیممار، شەقامی مەخموور، هەولێر، عێراق

ژمارەی مۆبایل

2000 505 750 964+
2000 505 773 964+